یەکێتی لە هەوڵەکانی بۆ چارەکردنی کێشەی مووچە و بودجە بەردەوامە

08:01 - 2024-02-10
کوردستان
144 جار خوێندراوەتەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دوو لێدوانی رۆژنامەوانیدا جیاوازدا، رایگەیاند: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەوڵەکانی بۆ چارەکردنی کێشەی مووچەخۆران و کارمەندان و مامۆستایانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.
هەروەها وتیشی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە هەموو سەردنەکانیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکان و لێپرسراوەکانی حکومەتی عیراقدا، پرسی چارەکردنی مووچە و بودجەی کوردستانی کردووەتە تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان.
لەلایەکی تریشەوە، وتەبێژەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەشی ئاشکرا کرد، لەگەڵ پارتی رێککەوتوون پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک هەڵبژێرن.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر کورد لە ناوچە دابڕێنراوەکان بە یەک لیست بەشداربووایە، دەنگی زۆرتری بە دەست دەهێنا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان