ئەمڕۆ شەممە 10/2/2024 لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا، نرخی دۆلار بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 152 هەزار و 350 دینار.
ئەوەش لەکاتێکدایە کۆتایی هەفتەی رابردوو، نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا بریتی بوو لە 151 هەزار و 900 دینار.
زیاتر لە ساڵێکە نرخی دۆلار لە عیراق و هەرێمی کوردستاندا، بەردەوام لە بەرزبوون و نزمبوونەوەدایە. حکومەتی عیراق و بانکی ناوەندی عیراق چەند مانگێکە هەوڵەکانیان بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار چڕکردووەتەوە.