هەناردەکردنی نەوت لە جیهاندا کەمبووەتەوە و نرخەکەشی گرانتر بووە

08:11 - 2024-02-10
جیهان
127 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی ئۆپیک، کە تایبەتە بە وڵاتانی بەرهەمێنی نەوت ئاماری هەناردەکردنی نەوتی ئەندامەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: هەرچەندە وڵاتە ئەندامەکان ئاستی بەرهەمهێنانیان زیادکردووە بەڵام لە یەکەم مانگی ساڵی 2024 کەمترین رێژەی نەوت هەناردەکراوە.
هەروەها ئاشکراشی کرد لە مانگى رابردوودا، رۆژانه 340 هەزار بەرمیل نەوتی کەمتر هەناردەکراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە تابێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گرانتر دەبێت، بە جۆرێک رۆژی شەممە 10/2/2024 نرخی نەوتی خاوی برێنت ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد و نرخی هەر بەرمیلێک گەیشتە 82 دۆلار.

بابەتە پەیوەندیدارەکان