سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی: سەرۆك مام جەلال بە نەخشە و بەڵگەی مێژووییەوە كوردستانیبوونی كەركوكی سەلماندەوە

09:44 - 2024-02-11
کوردستان
161 جار خوێندراوەتەوە

پەیامی سەرۆك بافڵ بۆ یادی 20 ساڵەی مورافەعە مێژووییەكەی سەرۆك مام جەلال

«كەركوكی قودسی كوردستان بەشێكی گەورە و گرنگی خەباتی سیاسیی سەرۆك مام جەلال بوو، ئەمڕۆش ئێمە بە هەمان وزە و رۆحیەتەوە درێژە بەو سیاسەتە دەدەین و خەبات لەپێناوی سەربەرزی و سەرفرازیی كەركوك و خەڵكە تێكۆشەرەكەیدا دەكەین»


«یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە لە كەركوك و لەناو دڵی خەڵكە خۆڕاگرەكەیدا بووە، خەمی كەركوك خەمی ئێمەیە و گەیشتن بە مافە یاسایی و دەستوورییەكانیشی؛ لە ئەستۆی ئێمەیە»

ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی 20 ساڵەی مورافەعە مێژووییەكەی سەرۆك مام جەلال لە ئەنجومەنی حوكم، دەكەینەوە، یادی ئەو رۆژەی سەرۆك و رابەرمان بە نەخشە و بەڵگەی مێژووییەوە كوردستانیبوونی كەركوكی سەلماندەوە.

كەركوكی قودسی كوردستان بەشێكی گەورە و گرنگی خەباتی سیاسیی سەرۆك مام جەلال بوو، ئەمڕۆش ئێمە بە هەمان وزە و رۆحیەتەوە درێژە بەو سیاسەتە دەدەین و خەبات لەپێناوی سەربەرزی و سەرفرازیی كەركوك و خەڵكە تێكۆشەرەكەیدا دەكەین.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە لە كەركوك و لەناو دڵی خەڵكە خۆڕاگرەكەیدا بووە، خەمی كەركوك خەمی ئێمەیە و گەیشتن بە مافە یاسایی و دەستوورییەكانیشی؛ لە ئەستۆی ئێمەیە.
ئێمە دەمانەوێت كەركوك وەك هەمیشە نموونەی باڵای ئاشتەوایی و پێكەوەژیان بمێنێتەوە و خەباتیشی بۆ دەكەین، كەركوك ئەو شارە بێت كە هەموو دانیشتووانەكەی بە سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانەوە دوور لە ناكۆكی، بە خۆشەویستی و بەرپرسیارێتییەوە كار بۆ داهاتوویەكی پرشنگدارتر بكەن و كەركوك ببێتەوە بەو شارەی هەمووان خەونی پێوەدەبینن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان