ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سه‌عات 3ی پاشنيوه‌ڕۆ، یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد لقی سلێمانی له هۆڵی نووسه‌ران یادی 54 ساڵ له خه‌باتی رێكخراوه‌یی خۆی ده‌كاته‌وه. سه‌ره‌تا سه‌رۆكی لقی نووسه‌رانی سلێمانی دكتۆر شێركۆ عه‌بدوڵڵا و جێگری لقه‌كه فوئاد سه‌راج هه‌ریه‌كه‌یان وته‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، له به‌شی دووه‌می رێوڕه‌سمه‌كه‌دا چه‌ند شاعیرێك به شیعره‌كانیان یاده‌كه‌یان پیرۆز ده‌كه‌ن.