ئەمڕۆ شەممە 26-4-2025 لە رێورەسمێکی شایستەدا لە تەلاری هونەر لە سلێمانی خەڵاتی زێڕینی بلە دەبەخشرێتە کەسانی نمونەیی.
خەڵاتی زێڕینی بلە کە ساڵانە لە یادی کۆچی دوایی نووسەر و رۆشنبیری گەورەی کورد، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەددا بەڕێوەدەچێت، دەدرێتە کەسانی نمونەیی لە چەند بوارێکدا.
لە ساڵانی پێشودا خەڵات بەخشرایە؛ دایکی نمونەیی، نووسەری نمونەیی، پاراستنی زمان، دادوەری نمونەی، توێژەری نمونەیی، چالاکوانی نمونەیی، نووسەر و ئەکادیمیستی نمونەیی، دۆستی نمونەیی کورد، رۆژنامەنووس و نووسەری نمونەیی دۆستی کورد.
ساڵی 2001 رێكخراوی (ئیبراهیم ئەحمەد) دامەزراوە، كە ساڵانە (خەڵاتی بلە) پێشكەش بە كەسایەتییە دیار و سەركەوتووەكان دەكات.
ئیبراھیم ئەحمەد لەتەمەنی 86 ساڵیدا لە سەعات 5ی ئێوارەی ڕۆژی 8ی نیسانی 2000 لە لەندەن کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی گوازرایەوە بۆ سلێمانی و ھەر لەو شارەش بهخاك سپێردرا.