کەشناسی عیراق: پلەی گەرما دەگاتە 50 پلە

02:27 - 2022-06-02
عیراق
109 جار خوێندراوەتەوە



دەزگای کەشناسیی عیراق رایگەیاند، لە سبەینێ هەینییەوە پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و لە ھەندێک ناوچەش دەگاتە 50 پلە.

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە ھەینییەوە پلەکانی گەرما لە شارەکانی عیراق بەرزدەبنەوە و لە ھەندێک ناوچەی باشوری عیراق پلەی گەرما دەگاتە 50 و سەرەتای ھەفتە پلەکانی گەرما جارێکی دیکە نزم دەبنەوە.

کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەری خۆڵبارین ھەیە لە ھەندێک ناوچەی عیراق بەڵام بەھۆی لاوازییەکەیەوە ھیچ کاریگەرییەکی نابێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان