ئا: دڵان سامان
ئەستێرە و ئەکتەری کۆریای باشوور و خاوەنی دراماکانی حیکایەتی رێوی نۆ کلک و گۆبڵین و خراپ و شێت ..هتد لە مانگی 17 کانوونی دووەمەوە دەست بە پەخشکردنی دراما نوێیەکەی لەسەر پێگەی دیزنی کراوە و هێشتا بەردەوامە، ئەم درامایە ناوی
« A Shop for Killers – بازاڕێک بۆ بکوژان» ە درامایەکی ئەکشنە و تائێستا کاردانەوەی پۆزەتیڤی لەلایەن رەخنەگران و بینەرانەوە وەرگرتووە و یەکێکە لە رۆڵە بەهێزەکانی ئەم ئەکتەرە.
لی دۆنگ وک ساڵی 1981 لە کۆریای باشوور لەدایکبووە و بە رۆڵە خەیاڵیی و ئەکشنەکان ناسراوە و لە ئەکتەرە قۆزەکانی کۆریایە بەو پێیەی شێوە و رەنگی پێستی جیاوازە و یەکێکە لەو لە سەدا یەكی کۆرییانەی هەڵگری جیناتی خەڵکی سیبریان، بۆیە دەبینیت روخسارێکی قۆز و سەرنجڕاکێشی هەیە و رەنگی پێستی زۆر سپییە، ئەو جۆرە جیناتە لەنێو کۆرییەکاندا زۆر دەگمەنە.
شایانی باسە ئەم ئەستێرەیە تائێستا ژیانی هاوسەری پێکنەهێناوە کاتێک لێیان پرسی چ جۆرە مێردێک دەبیت؟ وتی: لەبەرئەوەی کاری ماڵ قورسە، بۆیە پێویستە پیاو ئەو کارانە بکات بەو پێیەی لەڕووی جەستەییەوە لە ژن بەهێزترە. دوای ئەو لێدوانانە ئەوە وایکرد ئەو ئەستێرەیە ئەوەندەی تر ببێت بە دڵخوازترین ئەستێرە سینگڵەکانی کۆریا.