وتەبێژی پەنتاگۆن رایدەگەیەنێت کە بەهۆی نەخۆشیەوە، لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا رەوانەی نەخۆشخانە کرا و ئەرکەکانی رادەستی جێگرەکەی کردووە.
بات رایدەر، وتەبێژی پەنتاگۆن ئاشکرای کردووە کە بەهۆی بوونی کێشە لە میزەڵدانیدا، وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و ئەرکەکانیشی رادەستی "کاسلین ھیکس"ی جێگری کردووە.
ئەمەش پاش ئەوە دێت کە لە ماوەی رابردوو راگەیەندرا کە ئۆستن تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و هەواڵەکەش مشتومڕی زۆری لێکەوتەوە، بەتایبەت کە بۆ ماوەیەک شاردرابۆوە.