هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵای هەرێم مافی دامەزراندنیان پێدەدرێت

10:01 - 2024-02-13
کوردستان
123 جار خوێندراوەتەوە

بەدریە حسێن پەرلەمانتاری یەكێتی دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ مەحمود تەمیمی سەرۆكی ئەنجومەنی راژەی فیدراڵی، رایگەیاند: مەحمود تەمیمی پێیڕاگەیاندووە كە لە 15ی3ی ئەمساڵەوە لینكی دامەزراندن دەكرێتەوە بۆ ماوەی 21 رۆژ، هەموو هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرای هەرێمی كوردستان دەتوانن لەڕێگەی ئەنجومەنی راژەی فیدراڵییەوە داوای دامەزراندن پێشكەش بكەن.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی، وتیشی: تەنها خوێندكاری ئەو زانكۆیانە مافی دامەزراندنیان دەبێت كە دانپێدانراون، چونكە وەزارەتی خوێندنی باڵای فیدراڵ كۆد بە خوێندكاری ئەو زانكۆیانە دەدات، كە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە دانیان پێدانراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان