دی رۆسی نەیگەیاندە چوار یاریی

11:10 - 2024-02-13
وەرزش
78 جار خوێندراوەتەوە

ناوەڕاستی مانگی جەنیوەری رابردوو 15/1/2024، یانەی رۆما مۆرینهۆی لە پۆستی راهێنانی یانەكە دوور خستەوە و دانیێلی دی رۆسی ئیتاڵی كردە راهێنەری نوێی یانەكە.
لەو كاتەوەی یانە ئیتاڵییەكە ئەم گۆڕانكارییەی كردووە، لە خولی ئیتاڵیادا سێ یاریی یەك لەسەر یەكی بردەوە، بەڵام دی رۆسی نەیتوانی بیگەینێتە چوار یاریی و لە چوارەم یارییدا بەرامبەر ئینتەر میلان دووچاری دۆڕاندنێكی قورس هات و لەنێو یاریگا و هاندەرانیدا 2-4 بە یانەكەی میلان دۆڕا.
ئەگەرچی واچاوەڕوان دەكرا ئەنجامەكانی رۆما لەپاش دوور خستنەوەی مۆرینهۆ و هێنانی دی رۆسی باشتر ببن، بەڵام ئەم ئەگەرە تەنیا تا سێ یاریی بڕی كرد، دوا بردنەوەی رۆما لە هەفتەی 23 ی سیریا ئەیدا 4-0 بوو لە كالیاری، پێشتریش دوو یاریی تری بردبۆوە، بەم سێ بردنەوەیە توانی بەشێوەیەكی كاتی بۆ پلەی پێنجەمی ریزبەندیی سەربكەوێت، بەڵام شەوی یەكشەممەی رابردوو لە كلاسیكۆی ئیتاڵیادا و لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆی رۆما تووشی ئەو دۆڕاندنە قورسە هات.
دوا یاریی رۆما بەسەركردایەتی مۆرینهۆ بەرامبەر میلان بووە، رۆژی 14/1/2024 لە میلان كرا و یەكێك بوو لە یارییەكانی هەفتەی 20ی خولی ئیتاڵیا، ئەو یارییە 1-3 بە میلان دۆڕا، یانەكەش بڕیاری دوورخستنەوەی مۆرینهۆیاندا و دی رۆسییان هێنایە جێگای.
سێ یارییەكەی تری رۆما بەسەركردایەتی راهێنەری نوێ بەمشێوەیە بوون:
*رۆما (2)×(1) هیلاس ڤیرۆنا-هەفتەی 21، رۆژی 20/1/2024 كرا.
*سالیرینتانا (1)×(2) رۆما-هەفتەی 22 ، رۆژی 29/1/2024 كرا.
*رۆما (4)×(0 )كالیاری-هەفتەی 23، رۆژی 5/2/2024 كرا.
چوارەم یاریی بەسەركردایەتی دی رۆسی شەوی شەممە 10 ی جەنیوەری 2024 لە یاریگای ئۆڵۆمپیكۆی رۆما كراو ئینتەر 4-2 یارییەكەی بردەوە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان