لیژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران: فڕۆکەخانەی سلێمانی ھیچ گرفتێکی تەکنیکی و ئیداری نییە

10:32 - 2024-02-14
کوردستان
460 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ھیچ گرفتێکی تەکنیکی و ئیداری نییە و داواش لە تورکیا دەکات، ئابڵوقەی سەر فڕۆکەخانەکە ھەڵبگرێت.
لیژنەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە پارێزگای بەسرە لەگەڵ عەلی رەزا کۆنای باڵیۆزی تورکیا لە عیراق و کونسوڵی ئەو وڵاتە لە بەسرەو وەفدێکی باڵای وەزارەتی گواستنەوەی تورکیا کۆبۆتەوە و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە داوایان لە باڵیۆزی تورکیا کردووە ھەوڵەکانی بخاتەگەڕ بۆ ھەڵگرتنی ئابلۆقەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی. 
زەھرە ئەلبجاری سەرۆکی لیژنەکە رایگەیاند، لیژنەکەیان بەدواداچونیان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە فڕۆکەخانەی سلێمانی ھیچ گرفتێکی تەکنیکی و ئیداری نییە و داوای کرد تورکیا پێداچوونەوە بەبڕیارەکانی سەبارەت بە فرۆکەخانەی سلێمانی بکات.

#فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان