رەوەز ئیسماعیل
چاڤی ئه‌لۆنسۆی ئیسپانی مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ریی بۆ خۆی و بۆندس لیگای ئه‌ڵمانی و یانه‌ی بایه‌ر لیڤه‌ركوزن تۆمار ده‌كات.
ئه‌م راهێنه‌ره ئیسپانییه له یاریی شه‌و‌ی شه‌ممه‌ی رابردووی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیادا توانی 3-0 له یانه‌ی بایرن مونشن بباته‌وه، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش:
*یانه‌ی بایرن مونشن نه له یاریی چوون و نه له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌شدا نه‌یتوانی له تیپه‌كه‌ی ئه‌لۆنسۆ بباته‌وه، یاریی نێو ئه‌لیانز ئه‌رینای تایبه‌ت به یانه‌ی بایرن مونشن هه‌ردوولا 2-2 یه‌كسان بوون، ئه‌م یارییه‌ش كه‌له یاریگای بای ئه‌رینای تایبه‌ت به‌یانه‌ی بایه‌ر كرا، 3-0 له بایرن مونشنی برده‌وه.
*ئه‌مه 31 -ه‌مین یاریی یه‌ك له‌سه‌ر یه‌كه له‌سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتییه‌كاندا یانه‌ی لیڤه‌ر كوزن نه‌دۆڕاوه.
*ئێستا یه‌كه‌می بۆندس لیگای ئه‌ڵمانیایه و 5 خاڵ له‌پێش بایرن مونشنی دووه‌مه‌وه‌یه.
*هه‌رئه‌مساڵ له یۆرۆپا لیگیشدا بە یەکەمی گه‌یشتۆته قۆناغی 16 یانه.
*له خولی جامی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیاشدا گه‌یشتۆته یارییه‌كانی نیوه‌ی كۆتایی.
*تائێستا تیپه‌كه‌ی ئه‌لۆنسۆ 93 گۆڵی كردووه‌و زۆر نزیكه بچێته یانه‌ی ئه‌و یانانه‌ی له وه‌رزێكدا زیاتر له 100 گۆڵیان كردووه.