سبەی شەو پێنج شەممە 15-2 یارییه‌كانی قۆناغی پله‌ی ئۆفی یۆرۆپا لیگ ده‌كرێن و له‌م یارییانه‌وه هه‌شت یانه ده‌گه‌نه قۆناغی 16 یانه‌ی ئه‌م خوله‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا.
پێش ئه‌م یانانه هه‌شت یانه‌ی یه‌كه‌می قۆناغی گروپه‌كان سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناغی 16 یانه مسۆگه‌ر كردووه كه ئه‌م یانانەن و به‌رامبه‌ریشیان ئه‌و گروپه نوسراوه كه تیایدا یه‌كه‌م بوون:
*وێستهام-ئینگلته‌را له گروپی یه‌كه‌م.
*برایتۆن-ئینگلته‌را له گروپی دووه‌م.
*گلاسكۆ-سكۆته‌له‌ندا له گروپی سێیه‌م.
*ئه‌تڵه‌نتا-ئیتاڵیا له گروپی چواره‌م.
*لیڤه‌رپوڵ-ئینگلته‌را له گروپی پێنجه‌م.
*ڤیاریاڵ-ئیسپانیا له گروپی شه‌شه‌م.
*سلاڤیا پراگ-چیك له گروپی حه‌وته‌م.
*بایه‌ر لیڤه‌ركوزن-ئه‌ڵمانیا له گروپی هه‌شته‌م.
قۆناغی پله‌ی ئۆف
ئه‌م قۆناغه‌ی یارییه‌كان سه‌رجه‌م دووه‌می گروپه‌كان به‌شداریی تیادا ده‌كه‌ن، ئه‌م دووه‌مانه له‌م قۆناغه‌ی پله‌ی ئۆفدا له‌گه‌ڵ 8 یانه‌ی تر یاریی ده‌كه‌ن كه راسته‌وخۆ گه‌یشتونه‌ته ئه‌م قۆناغه، هه‌ر دووه‌مێك رووبه‌ڕووی یانه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان ده‌بێته‌وه، یارییه‌كانی چوون كه ئه‌مشه‌و ده‌كرێن له یاریگای یانه چاوه‌ڕوانه‌كان ده‌كرێن و میوانداریی دووه‌می گروپەكان ده‌كه‌ن، دواتر یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه ده‌چێته‌وه یاریگای دووه‌می قۆناغی گروپه‌كان به‌مشێوه‌یه:
پێنجشه‌مە 2014/2/14
یارییه‌كانی چوون
*فینۆرد رۆتردام×رۆما-سه‌عات 8:45.
*گه‌ڵاته‌سه‌رای×سپارتا پراگ-سه‌عات 8:45.
*یۆنگ بۆیز×لشبۆنه-سه‌عات 8:45.
*شاختار×مارسیلیا-سه‌عات 8:45.
*میلان×ره‌ین-سه‌عات 11.
*لانس×فرایبۆرگ-سه‌عات 11.
*پراگا×كارابخ-سه‌عات 11.
*به‌نفیكا×تۆڵۆز-سه‌عات 11.
هه‌فته‌ی ئاینده‌ش پێنجشه‌ممه 22/2 یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه ده‌كرێن.