یونامی رەتی کردەوە پلاسخارت بە هۆی گەندەڵییەوە لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە

08:20 - 2024-02-14
جیهان
165 جار خوێندراوەتەوە

جێنین پلاسخارت وەک نێردەی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەرکەکەی تەواو بووە و لە مانگی ئایاری ئەمساڵەوە، دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت. هەر لەو چوارچێوەیەدا نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق (یونامی) لەبارەی كۆتایی هاتنی ئەركەكانی پلاسخارت لە عیراق، روونكردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: کۆتاییهاتنی ئەرکی نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، پەیوەندی بە تۆمەتی گەندەڵییەوە نییە.
هەروەها یونامی رایگەیاند: وازهێنانی پلاسخارت لە پۆستەكەی پەیوەندی بە رێکارە ئاساییەکانی ناو نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هەیە، کە لێپرسراوێتی لەناو ئەو رێکخراوەدا بە شێوەی خولییە و هەر کەسە و بۆ ماوەیەک ئەرکێکی دیاریکراوی پی دەسپێردرێت.
هاوکات یونامی ناوەڕۆکی راپۆرتێکی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی رەتکردەوە، کە ئاماژەی بەوە کردووە، پلاسخارت بە هۆی گەندەڵییەوە لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان