لە ساڵۆنی لاپەڕە نۆ کتێبێکی سەرۆک مام جەلال ناسێنرا

12:18 - 2024-05-04
کوردستان
55 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی (ى.ن.ك)، بەئامادەبوونی تێكۆشەران و نووسەران و رۆشنبیران مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لەشۆڕشی دیموكراسی نیشتمانیدا) لە نووسینی سەرۆك مام جەلال و ئامادەكردنی سامی قادر، سازكرد. 
لە سەرەتای كۆڕەكەدا تەحسین هەرشەمی باسی خەبات و تێكۆشانی نووسەر سامی قادر كرد و بە مام جەلال ناسی وەسفكرد.
دواتر لەپای ئەو خزمەتە بەرچاوانەی كە كردویەتی، چ وەك پێشمەرگەیەك و چ وەك نووسەرێكی دیار، چەپكەگوڵی رێز و وەفای ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری لە لایەن مەسعود مەلا هەمزە لێپرسراوی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و چەپكە گوڵی وەزیری رۆشنبیری هەرێم لە لایەن هاوڕێ رواندزی، جێگری بەرێوەبەری گشتی لە وەزارەتی رۆشنبیری پێشكەش بە نووسەر و پێشمەرگە سامی قادر كرا. 
سەڵاح شێخ شەرەف لە كۆڕەكەدا بەوردی باسی لە رۆڵ و گرنگی كتێبەكە كرد كە مام جەلال بۆ گرنگیدان بە جوتیاران ئەو كتێبەی نووسیوە. 
پاشان نووسەر روو لە ئامادەبوان بەگرنگییەوە باسی لە ناوەڕۆكی كتێبەكەكرد و وتی، ئەم كتێبە لە نووسینی سەرۆک مام جەلالە، نووسینی ئەو كتێبەشی گەڕاندەوە بۆ گرنگیدانی سەرۆك مام جەلال بە جوتیاران. 
لە كۆتایشدا سامی قادر باسی ئامادەكردنی كتێبەكە كرد و بەپرسیاری ئامادەبوان و وەڵامی نووسەر و دابەشكردنی كتێبەكە كۆتایی بەكۆڕەكە هات.
فۆتۆ: شوان شێرزاد



بابەتە پەیوەندیدارەکان