بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەراوێزی بەشداریكردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ دەیڤد میلیباند، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لیژنەی رزگارکردن و بەهاناوەچوونی نێودەوڵەتی و وەزیری پێشووتری دەرەوەی بەریتانیا کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان، عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرچاوڕوونی دا و رایگەیاند، ناوچەكە بە دۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و پێویستی بە دیالۆگ و هەنگاوی بەرپرسیارانە هەیە، هەوڵەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بۆ رێگریكردنە لە ئاڵۆزتربوونی دۆخەكە و دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێكان.