شەپۆلی بارانبارینەکەی چەند رۆژی رابردوو، بووە هۆی زیادبوونی رێژەی ئاوی بەنداوەکان و بەشێوەیەکی بەرچاو ئاوی بەنداوەکان زیادی کردووە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم رایگەیاند: ئەو بەنداوانەی هەرێم، كە كەمتر لە 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەگرن، زۆرینەیان سەرڕێژیان كردووە.
هەروەها وتیشی بڕی بارانبارینی ئەمساڵ باشترە لەساڵی رابردوو، بە جۆرێك ئاستی ئاوی زۆرینەی بەنداوەكانی عیراق بە رێژەیەكی باش زیادی كردووە و دۆخیان لە ساڵی رابردوو باشترە
هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا، رێژەی ئاوی بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان 300 ملیۆن مەتر سێجا زیادی كردووە و زۆرینەی بەنداوە بچووكەكانی هەرێمی كوردستان سەرڕێژیان كردووە.