میلان و کاراباخ یەکەم و دووەم یانەن

10:59 - 2024-02-18
وەرزش
81 جار خوێندراوەتەوە

شەوی پێنجشەممەی رابردوو 15/2/2024  یارییەكانی چوونی قۆناغی پلەی ئۆفی یۆرۆپا لیگ کران، یارییەکان بە سیستمی دوو یاریی چوون و گەڕانەوە دەبن و لەم یارییانەوە هەشت یانە دەگەنە قۆناغی 16 یانەی ئەم خولەی یانەكانی ئەوروپا.
تەواوی ئەنجامی یارییەکان بەمشێوەیە بوون؛
*فینۆرد رۆتردام (1) × (1) رۆما.
*گەڵاتەسەرای (3) × (2) سپارتا پراگ.
*یۆنگ بۆیز (1) × (3) لشبۆنە.
*شاختار (2) × (2) مارسیلیا.
*میلان (3) × (0) رەین.
*لانس (0) × (0) فرایبۆرگ.
*پراگا (2) × (4) كاراباخ.
*بەنفیكا (2) × (1) تۆڵۆز.
لەم یارییانەوە ئەوەی ئاشکرا بوو ئەوەبوو تەنیا یانەی کاراباخ گندامی ئازەربیجانی توانیویەتی بلیتی سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16 یانەی ئەم خولە مسۆگەر بکات، لەبەر ئەوەی لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا بردنەوەیەکی باشی تۆمار کردووە، میلانیش تاڕادەیەکی زۆر پاش کاراباخ دووەم سەرکەوتووی ئەم قۆناغەیە بۆ قۆناغی 16 یانەی ئەم خولە بەوەی لە یاریگای خۆیدا 3 – 0 لە یانەی رەینی فەرەنسی بردۆتەوە.
سەبارەت بە ئەنجامەکانی تری ئەم یارییانە، هیچ یانەیەک وەک میلان و کاراباخ سەرکەوتنیان مسۆگەر نەبووە، یارییەکانی گەڕانەوە و دوا فیکەی یارییەکانی گەڕانەوە ئەوە دیاریی دەکات کام شەش یانەی تر دەگەنەقۆناغی 16 یانەی ئەم خولە.
شایانی باسە هەشت یانە پێشتر سەركەوتنیان بۆ قۆناغی 16 یانە مسۆگەر كردووە ئەوانیش ئەم یانانەن کە یەکەمەکانی قۆناغی گروپەکان بوون:
وێستهام-ئینگلتەرا لە گروپی یەكەم، برایتۆن-ئینگلتەرا لە گروپی دووەم، گلاسكۆ-سكۆتەلەندا لە گروپی سێیەم، ئەتڵەنتا-ئیتالیا لە گروپی چوارەم، لیڤەرپوڵ-ئینگلتەرا لە گروپی پێنجەم، ڤیاریاڵ-ئیسپانیا لە گروپی شەشەم، سلاڤیا پراگ-چیك لە گروپی حەوتەم، بایەر لیڤەركوزن-ئەڵمانیا لە گروپی هەشتەم، رۆژی پێنجشەممە 22/2 یارییەكانی گەڕانەوەش دەكرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان