له رۆژی 11/2/2024 – ەوه پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی كراوه‌ی قه‌ته‌ر له دۆحه‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته بۆ كچان ده‌ستیپێكردووه و تا رۆژی 17 ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام بوو، ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ئه‌گه‌رچی یه‌كێك نییه له ماسته‌رزه‌كانی كچان، به‌ڵام پاڵه‌وانێتییه‌كی 1000 خاڵییه و گرنگی زۆری بۆ كچه یاریزانه به‌شداره‌كان هه‌یه.
زۆربه‌ی هه‌رەزۆری كچه ناودار و خاوه‌ن پله باشه‌كانی ریزبه‌ندیی به‌شدارن جگه له ئارینا سابالینكای بیلۆ روسی دووه‌می ریزبه‌ندیی كچان، قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كان هیچ موفاجه‌ئه‌یه‌كی ئه‌وتۆی تیادا نه‌بینرا، به‌ڵام له قۆناغی دووه‌می یارییه‌كاندا چه‌ندین كچی خاوه‌ن پله‌ی باشی ریزبه‌ندیی كرانه ده‌ره‌وه، كوكو جوفی ئه‌مریكی و مارییا ساكاری یۆنانی و ئونس جابری تونسی و پاوڵا بادۆسای ئیسپانی دیارترین ئه‌و كچه یاریزانانه بوون كه له‌م قۆناغه‌وه كرانه ده‌ره‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كردنه ده‌ره‌وه‌یه‌ی ئه‌واندا، ئیگا شیڤیۆتیكی پۆڵه‌ندی و لیلا فێرناندێزی كه‌نه‌دی و ئازارینكای بیلۆ روسی و بلیسكۆڤای چیكی و ناوۆمی ئۆساكای ژاپۆنی توانیان بگه‌نه قۆناغی سێیه‌می یارییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه، له‌م قۆناغه‌شه‌وه هه‌ر یه‌كه له ناوۆمی ئۆساكا و یلینا ئۆستینكۆی لاتڤی كرانه ده‌ره‌وه و هه‌شت یاریزان توانیان بگه‌نه قۆناغی 8 یاریزانی و ئه‌نجامی ئه‌و چوار یارییه‌ش به‌مشێوه‌یه بوون:
*ئه‌ناستازیا باڤلیچینكۆڤا-روسیا-×دانێلا كۆلینز-ئه‌مركیا(2-0).
*ئیلنیا رایباكینا-كازاخستان×لیلا فێرناندێز-كه‌نه‌دا(2-0).
*ئیگا شیڤیۆنتیك-پۆڵه‌ندا×ڤیكتۆریا ئازارینكا-بیلۆ روسیا(2-0).
*كارۆلینا بیلیسكۆڤا-چیك×ناوۆمی ئۆساكا-ژاپۆن(2-0).
به‌مشێوه‌یه هه‌ر چوار یاریزانه براوه‌كه بۆ دوو یاریی پێشكۆتایی و قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین سه‌ركه‌وتن، رۆژی هه‌ینی 16/2/2024 – یش یارییه‌كانی قۆناغی پێش كۆتاییش كران و ئه‌نجامی هه‌ردوو یارییه‌كه به‌مشێوه‌یه بوون:
*ئیگا شیڤیۆنتیك-پۆڵه‌ندا× كارۆلینا بیلیسكۆڤا-چیك(2-0).
*ئیلنیا رایباكینا-كازاخستان× ئه‌ناستازیا باڤلیچینكۆڤا-روسیا(2-0).
به‌مشێوه‌یه شیڤیۆنتیكی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی جیهانی و رایباكینای چواره‌می ریزبه‌ندیی جیهانیی توانیان بگه‌نه یاریی كۆتایی و یارییه‌كه‌ش ده‌بێت دوێنێ شه‌ممه كرابێت.