بەهاراتی دژە شەکرە

11:26 - 2024-02-18
دووتوێ
128 جار خوێندراوەتەوە

جۆرەکانی بەهارات جگەلەوەی تام و بۆن و بەرامی خۆش دەداتە خواردن لە هەمانکاتدا سوودی تەندروستیشی هەیە و رێگری دەکات لە توشبوون بە زۆر نەخۆشی یان چارەسەریان دەکات، نەخۆشی شەکرەش لەو نەخۆشییە درێژخایەنانەیە کە رێژەیەکی زۆر لەخەڵک توشی دەبن و تا ئێستاش چارەسەرەکەیان تەنها حەب و دەرزی ئەنسۆلینە، یەکێک لە چارەسەرە سروشتیەکانی شەکرە بە تایبەتیش جۆری دووەم خواردن یان بەکارهێنانی ژمارەیەک بەهاراتە لەگەڵ چێشت.

دارچینی
دارچینی یەکێکە لەوانەی ئەگەر بە بەردەوامی بیخۆیت هەرگیز تووشی شەکرە نابیت، وا لە توشبووەکانیش دەکات رێژەی شەکرەی ناو خوێنیان دابەزێت، چونکە هۆرمۆنی ئەنسۆلین چالاک دەکات کە بۆ سوتاندنی شەکرەیە و کاربۆهێدراتیش تێکدەشکێنێت، شەکرەکەی ناوی لەناو دەبات، جگەلەوەش دژەئۆکسانی تێدایە و بۆ رێگرتن لە گەشەی شەکر لەناو خوێن بەسوودە.

زەردەچەوە
هاوسەنگی شەکر لەناو خوێن رادەگرێت و بەهۆی مادەی کورکومین کە تێیدایە دەبێتە هۆکاری رێگرتن لە کۆبوونەوەی چەوری لەناو دەمارەکانی خوێن و ئەنسۆلینیش چالاک دەکات و ناهێڵێت پەکی بکەوێت، هەروەها دژە ئۆکسانە و دژە هەوکردنیشی تێدایە، لە هەمووی گرنگتر بەرگری لەش بەهێز دەکات.
زەنجەفیل
بەهۆی ئەوەی هاوسەنگی ئەنسۆلین لەناو پەنکریاس رادەگرێت دەبێتە هۆی دابەزینی رێژەی شەکرەی خوێن و تۆڕی چاویش دەپارێزێت لە پچڕان و تێکچوون، چونکە ئەوانەی شەکرەیان بەرزبێت تۆڕی چاویشیان بەهۆیەوە تێک دەچێت، زەنجەفیل رێژەیەکی باش لە دژە ئۆکسانی تێدایە رێگری دەکات لە کاریگەرییە خراپەکانی بەرزی شەکرە، زۆر بەهاراتی تریش وادەکەن رێژەی شەکرەی خوێن دابەزێت لەوانە جاترە، بەڵام هەریەک لەوانە دەبێت زیادەڕۆییان تێدا نەکرێت و رۆژانە لە 1000 میلیگرام زیاتریان لێ نەخورێت.
سەرچاوە:de www.diabetes.limpinsel.

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان