دادگای سلێمانی لە دانیشتنێکی تایبەتدا، بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دۆسێی شه‌هیدكردنی نه‌قیب محه‌مه‌د له‌تیف ده‌ركرد و سزای سێداره‌ی بۆ بكوژه‌كه‌ی ده‌ركرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18/2/2024 دادگای سلێمانی بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسێی شەهیدکردنی نەقیب محەمەد لەتیف دا و سزای بەسەر تاوانبارانی ئەو دۆسییەدا سەپاند.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەو سێ کەسەی لەو دۆسێیەوە تێوەگلابوون و دەستگیرکرابوون، دادگا یەکێکیانی وەک تاوانباری سەرەکی ناساند و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند. هەروەها دوو کەسی تریش سزای زیندانیکردنی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنرا.