کۆنفیدراڵی بازرگانی گشتی و هێزی کاری ئەنجومەنی پارێزگای پاریس و کۆمپانیای بەڕێوەبردنی بورجەکە، داوای کردووە، پێویستە شایستە داراییەکانیان دادپەروەرانە پێبدرێت، هەربۆیە ئەمڕۆ بورجی ئیڤڵ دادەخرێت و ناتوانن پێشوازی لە گەشتیاران بکەن.
کارمەندان و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە داوای دامەزراندنی سندوقی خەمڵاندن دەکەن بۆ دیاریکردن و جیاکردنەوەی خەرجی و داهاتەکانی پڕۆژەکە.
هەروەها داوادەکەن چەند شوێنێکی بورجەکر نۆژەنبکرێنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا داوای خەرجکردنی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی وێنەکێشان دەکەن.