کچان تەواو بوو، كوڕان دەستپێدەكات

10:32 - 2024-02-20
وەرزش
91 جار خوێندراوەتەوە

پاڵەوانێتییەكانی تێنسی سەرزەوی بەردەوامن و چەندین خول و پاڵەوانێتیی 250 خاڵ و 500 خاڵی یان بەردەوامن یان كۆتاییانهاتووە.
لەم مانگەدا (شوبات) هیچ پاڵەوانێتییەكی ماستەرز و گراند سلامەكان بەڕێوە ناچن، ئەوانەی بەڕێوەدەچن خول و پاڵەوانێتییە 250 خاڵی و 500 خاڵییەكانن، تەنیا یەك پاڵەوانێتیی كە ماستەرزیش نەبوو بەڵام 1000 خاڵ بۆ پاڵەوان حساب دەكرا، پاڵەوانێتیی قەتەر بوو بۆ كچان.
ئەم پاڵەوانێتییە 11 ی ئەم مانگە دەستیپێكردو شەوی شەممەی رابردوو كۆتاییهات، یاریی كۆتاییەكەی ئیگا شیڤیۆتیكی پۆڵەندیی یەكەمی ریزبەندیی و ئالینا رایباكینای سێیەمی ریزبەندیی كردیان یارییەكەش بە بردنەوەی شیڤیۆتیك 2-0 كۆتاییهات و جام و خەڵاتی یەكەمی بردەوە.
هەر پاش تەواو بوونی ئەم پاڵەوانێتییەی كچان، پاڵەوانێتیی كوڕانیش دەستیپێكردووە كە پاڵەوانێتی ئیكسۆن مۆبێلە و دوێنێ دووشەممە دەستیپێكردووەو تا رۆژی 24/2 بەردەوام دەبێت.
جگەلەم پاڵەوانێتییانە بەم نزیكانە ئەم پاڵەوانێتییانەی تریش دەستپێدەكەن:
* سوق دوبەی ئەلحورە-500 خاڵ بۆ كوڕان- 26/2 دەستپێدەكات.
* ئاكابۆلكۆی مەكسیك-500 خاڵ بۆ كوڕان- 26/2 دەستپێدەكات.
* سانتیاگۆی چیلی-250 خاڵ بۆ كوڕان- 26/2 دەستپێدەكات.
* سوق دوبەی ئەلحورە-250 خاڵ بۆ كچان- 24/2 دەستپێدەكات.
* سان دییگۆ لە ئەمریكا -250 خاڵ بۆ كچان                          26/2 دەستپێدەكات.
پاشان مانگی مارسی ئایندە پاڵەوانێتییە مەزنەكانی گراند سلام و ماستەرزەكان دەستپێدەكەن، لەو مانگەدا هەردوو ماستەرزی مەیامی و ئیندیانا وێڵز رێكدەخرێن،   6 تا 17/3 ئیندیانا وێڵز و 20 تا 31/3 مەیامی رێكدەخرێت كە دوو ماستەرزی ئەمساڵن و بۆ كوڕان و كچان دەبن.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان