كتێبێكی ئابووری لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ‌

09:36 - 2022-06-05
کەلتور
242 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ‌ لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ‌، كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنەوەی نوێترین كتێبـی نووسەر و ئابووریناس فەیسەڵ عەلی بەڕێوەچوو.
كتێبەكە بە زمانی عەرەبی بوو بەناوی (الراس المال البشری) كە توێژینەوەیەكی ئەكادیمیی ئابووری بوو، نووسەر لە چوارچێوەی كتێبێكدا بڵاویكردەوە.
لە كۆڕەكەدا، نووسەر تیشكی خستەسەر لایەن و بەشەكانی كتێبەكە، كە چۆن پۆلێن كراوە و بەرهەمهاتووە. پاشان، هۆكاری گرنگیی هەڵبژاردنی بابەتی كتێبەكەی باس كرد و چەندین نموونەشی هێناوە لە بوارەكەدا.
ئەم كتێبە، لە بڵاوكراوەكانی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان