خستنەڕووی كتێبـی (نامەكان دیرۆكن)

09:37 - 2022-06-05
کەلتور
275 جار خوێندراوەتەوە

هەولێر: رەوەست نەوزاد
دوێنێ، ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی، كۆڕێكی بۆ پێشمەرگەی دێرین و نووسەر چاپوك سەید عومەر سەبارەت بە كتێبـی (نامەكان دیرۆكن-82 نامەی پێشمەرگایەتیم) رێكخست.
لەكۆڕەكەدا، نووسەر باسی لەو نامانە كرد كە لە كتێبەكەیدا خراونەتەڕوو و وتی: هەر لەسەرەتای بوونم بە پێشمەرگە لە ساڵی 1981وە هەستم دەكرد ئەو نامانەی بۆ یەكتری دەنێرین سبەی رۆژێك دەبنە بەڵگە و شایەتی بۆ ئەو رۆژگارە سەختانە، بەهەموو شێوەیەك هەوڵمدەدا نامەكان هەڵبگرم و دەمپاراستن، بەداخەوە ژمارەیەكیشیان لەناوچوون. وتیشی: جگە لەو نامانەی لە نێوان پێشمەرگەكاندا دەگۆڕدرانەوە و بۆ یەكتر دەنێردران، هەموو ئەو بەیاننامانەی لە مەكتەبی سیاسی دەردەچوون، لەگەڵ چەند نووسراوێك، ئەوانیشم پاراستووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان