فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند: بڕیار بوو مانگی 5 هەڵبژاردن بکرێت بەڵام ئەستەمە لەو مانگەدا بکرێت، بۆیە هەڵبژاردن دەکەوێتە مانگی شەشەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر هەموو ئامادەکارییەکان بە باشی بەڕێوەبچن، پێدەچێت هەفتەی داهاتوو رۆژی هەڵبژاردن دەستنیشان بكرێت.
هاوکات داوایکرد دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی، لایەنە سیاسییەکان پێداچوونەوە بە خۆیاندا بکەن و هەڵبژاردن لەسەرووی بەرژەوەندی خۆیان ببینن.