هەواڵی هەڵگرتنی سزاکانی تورکیا لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بە درۆخرایەوە

10:27 - 2024-02-25
کوردستان
327 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی رۆژنامەی ئەلسەباح- چاپی عیراق، هەواڵێکی سەبارەت بە کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەڵگرتنی سزاکانی تورکیا لەسەر فڕۆکەخانەکە بڵاوکردەوە. کاروان یاروەیس ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن، رایگەیاند: زانیاری و لێدوانەکەی رۆژنامەی سەباح دوورە لە راستییەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە چەند رۆژێک لەمەوبەر، لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە عیراق کۆبوونەوە و داوایانکرد سزاکانی سەر فڕۆکەخانەکە هەڵبگیرێت و فڕۆکەخانەکە بکرێتەوە.

#فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان