شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، سه‌رجه‌م یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی پله‌ی ئۆفی یۆرۆپالیگ كران و ئه‌و یانانه ده‌ركه‌وتن كه بۆ قۆناغی گروپه‌كانی ئه‌م خوله سه‌ركه‌وتوون.
ئه‌م قۆناغه‌ی یارییه‌كان 8 یانه‌ی دووه‌می گروپه‌كان به‌شدارییان تیاداكرد له‌گه‌ڵ 8 یانه‌ی تر كه راسته‌وخۆ گه‌یشتبونه ئه‌م قۆناغه، هه‌ر دووه‌مێك رووبه‌ڕووی یانه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان بوونه‌وه و یارییه‌كانی چوون له یاریگای یانه چاوه‌ڕوانه‌كان كراون، دواتر یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه له یاریگاكانی دووه‌می قۆناغی گروپه‌كان كرانه‌وه، ته‌واوی ئه‌نجامی یارییه‌كانی چوون و گه‌ڕانه‌وه
به‌مشێوه‌یه بوون:
پێنجشه‌ممه 14/2/2024
*فینۆرد رۆتردام×رۆما(1-1)(1-1)(2-4).
*گه‌ڵاته‌سه‌رای×سپارتا پراگ(3-2)(1-4).
*یۆنگ بۆیز×لشبۆنه(1-3)(1-1).
*شاختار×مارسیلیا(2-2)(1-3).
*میلان×ره‌ین(3-0)(2-3).
*لانس×فرایبۆرگ(0-0)(2-3).
*پراگا×كاراباخ(2-4)(3-2).
*به‌نفیكا×تۆڵۆز(2-1)(0-0).
به‌م ئه‌نجامانه‌و به لێكدانی ئه‌نجامه‌كانی یارییه‌كانی چوون و گه‌ڕانه‌وه، هه‌شت براوه‌ی ئه‌م یارییانه(به‌نفیكا، كاراباخ، فرایبۆرگ، میلان، مارسیلیا، لشبۆنه، سپارتا پراگ، رۆما) گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی 16 یانه.
یارییه‌كانی چوونی قۆناغی 16 یانه‌ش رۆژانی چوار شه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه 6 و 7/3/2024 به‌مشێوه‌یه له یاریگای ئه‌و یانانه ده‌كرێن كه له قۆناغی پله‌ی ئۆفه‌وه سه‌ركه‌وتوون و میوانداریی له یه‌كه‌می قۆناغی گروپه‌كان ده‌كه‌ن به‌مشێوه‌یه:
*س.لشبۆنه×ئه‌تڵه‌نتا.
*س.پراگ×لیڤه‌رپوڵ.
*رۆما×برایتۆن.
*كاراباخ×ب.لیڤه‌ر كوزن.
*مارسیلیا×ڤیاریاڵ.
*به‌نفیكا×گلاسكۆ.
فرایبۆرگ×وێستهام.
*میلان×سلاڤیا پراگ.