کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادە کردووە

04:30 - 2024-02-25
کوردستان
539 جار خوێندراوەتەوە

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA سەبارەت بە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: کۆمسیۆن ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوان وەفدی کۆمسیۆن و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا، رۆژانی 5 تاکو 10 مانگی 6 ی پێشنیاز کراوە بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن.
هەروەها وتیشی کۆمسیۆن پێویستی بە چوار مانگ هەیە بۆ ئامادەکارییەکان بۆ  هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئێمە چاوەڕوانی مەرسومی سەرۆکایەتی هەرێم دەکەین.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا وەک کۆمسیۆن دەستیان بە هەندێک ئامادەکاری پێشوەختە کردووە، وەک نوێکردنەوەی فایلی دەنگەدەران و تۆمارکردنی ئەو کەسانەی یەکەمجارە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن و موالیدیان 2006ە.
باسی لەوەشکرد بەپێی بنەما نێودەوڵەتییەکان ئەوانە هەنگاوی گرنگن بۆ ئامادەکارییەکان و بەپێی ئەوەش لە مانگی 6 دا بەتەواوی بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەکە ئامادە دەبن.

#هەڵبژاردن

بابەتە پەیوەندیدارەکان