سەرۆکی ئۆکرانیا رایدەگەیەنێت کە ئامادەکارییان کردووە بۆ هێرشی پێچەوانە بۆسەر روسیا لەنێو خاکی ئۆکرانیدا و تووشی شۆکیان دەکەین.
ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا وتویەتی، "هێزەکانی ئۆکرانیا ئامادەکاری بۆ هێرشی پێچەوانە لە دەریای رەش و ناوچەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی روسیا دەکەن، لەو رێگەیەشەوە روسیا تووشی شۆک دەکەین".
لای خۆشیەوە سێرگی شویگۆ، وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاندووە کە هێزەکانی ئۆکرانیا لە دەرەوەی وڵاتەکەوە پڕچەک کراون و پلانی هێرشیان بۆ دانراوە.