شێروانە لە لووتكەدا

10:50 - 2024-02-27
وەرزش
71 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی هەینی رابردوو 23/2/2024  جەولەیەكی نوێ لە یارییەكانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان دەستیپێكرد و تا رۆژی یەكشەممە 25/2/20204 بەردەوام بوو تیایدا یارییەكانی هەفتەی 21 كران.

یارییەكان
هەینی 23/2/2024
*شیروانە4×0دەربەندیخان.
*رانیە2×0سۆران.
شەممە 24/2/2024
*سیروانی نوێ3×1هەولێر.
*دهۆك2×1ئارارات.
*شەقڵاوە1×1ئاكرێ.

یەكشەممە 25/2/20204
*هەندرێن1×0زاخۆ.
*برایەتی0×1پ.هەولێر.
*سەید سادق2×2چوارقوڕنە.
لەم جەولەیەی یارییەكاندا، شێروانەی یەكەم توانی پارێزگاریی لە لووتكەی ریزبەندیی خولەكە بكات و لە دێربی گەرمیاندا بردنەوەیەكی باشی تۆمار كردو 4-0 لە دەربەندیخانی بردەوە  كە دەربەندیخان پێش ئەم یارییە لەپلەی چوارەمی ریزبەندیا بوو، بەم دۆڕاندنە بۆ پلەی هەشتەم دابەزی.
سیروانی نوێش ئەم هەفتەیە لە یاریگای خۆیدا بردنەوەیەكی باشی تۆمار كرد و 3-1 لە هەولێری بردەوە، بەم بردنەوەیەش لە پلەی شەشەمەوە بۆ پلەی چوارەمی ریزبەندیی سەركەوت، پێشمەرگەی هەولێریش شوێنی ئاكرێی دووەمی گرتەوە پاش ئەوەی لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا توانی 1-0 لە برایەتی بباتەوە و چووە پلەی دووەمی، ئاكرێش لەپلەی دووەمییەوە  بۆ پلەی سێیەم دابەزی پاش ئەوەی لە یاریگای شەقڵاوە 1-1 لە گەڵ یانەی ئەو شارە یەكسان بوو، چوار قوڕنەش لە یاریگای یانەی سەید سادقەوە بە یەكسان بوون2-2 گەڕایەوە چوارقوڕنە و بە كۆی 30 خاڵ لەپلەی پێنجەمدا ماوەتەوە.

ریزبەندیی یەكەم تا شەشەم
پاش تێپەڕ بوونی 21 هەفتە بەسەر یارییەكاندا، ئێستا ریزبەندیی یانەكان بەمشێوەیەی لێهاتووە
-1 شیروانە(21 یاری)(39 خاڵ).
-2پ.هەولێر(21 یاری)(34 خاڵ).
-3 ئاكرێ(21 یاری)(33 خاڵ).
-4 سیروانی نوێ(21 یاری)(32 خاڵ).
-5 چوار قوڕنە(21 یاری)(30 خاڵ).

بابەتە پەیوەندیدارەکان