مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرین مەولود عەبدوڵڵا تۆفیق ناسراو بە (مەولود تەلانی)، بەسەركردەوە.
دوێنێ لە سلێمانی، مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال، لە دۆخی تەندروستیی پێشمەرگەی دێرین (مەولود تەلانی)یان پرسی و ئامادەیی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال-یان بۆ دەربڕی بۆ جێبەجێكردنی هەر داواكارییەك كە پێویست بكات بۆ باشتربوونی تەندروستی و روونیانكردەوە كە لەسەر راسپاردەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال، هەموو تێكۆشەران و پێشمەرگە دێرینەكانی شۆڕشی نوێ و كوردستان بەسەردەكرێنەوە و لە هەر شوێنێكیش ئەركێك هەبێت بەرامبەر بە قارەمانێتیی رێبوارەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئەمانەتەوە جێبەجێی دەكەین و بە ئەركی خۆمانی دەزانین خزمەتكاری هەموان بین.
سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال، لە بەرامبەر مێژووی پاكی، رۆڵ و تێكۆشانی لە خەباتی كوردایەتیدا رێزلێنانیان پێشكەشی پێشمەرگەی دێرین مەولود عەبدوڵا تۆفیق كرد و خەبات و قوربانیدانیان لە رۆژە سەختەكانی شۆڕشدا، بەرزڕاگرت.