شه‌وی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له كۆشكی ئه‌لیزێ له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، له‌و داوه‌ته‌دا كه سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ میری قه‌ته‌ری كردبوو ، كلیان مباپێی فه‌ره‌نسی و یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمانیش ئاماده بوو.
وه‌ك چاودێرانی بواری وه‌رزشی فه‌ره‌نسا و ئه‌وروپاش باسیان لێوه كردووه، ئه‌م داوه‌ته ره‌نگه په‌یوه‌ندیی به بۆندی ئه‌م یاریزانه‌وه هه‌بێت له‌گه‌ڵ پی ئێس جی، چونكه هاوینی ئاینده، كلیان ده‌بێته یاریزانێكی ئازاد و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی نوێ نه‌كردۆته‌وه، به‌ئاره‌زووی خۆی ده‌توانێت په‌یوه‌ندیی به هه‌ر یانه‌یه‌كه‌وه بكات كه خۆی ده‌یه‌وێت .
چه‌ند رۆژنامه نووسێكی فه‌ره‌نسی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه ئه‌م داوه‌ته هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و بۆنده‌وه نییه كه یاریزانەكه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی هه‌یه‌تی، له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌ندین رۆژنامه نووسی تر ده‌ڵێن داوه‌ته‌كه بۆ ئه‌وه‌بووه كه كلیان له رۆیشتن له یانه فه‌ره‌نسییه‌كه په‌شیمان بكه‌نه‌وه و میری قه‌ته‌ر و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به‌هه‌موو توانایه‌كی دیپلۆماسی خۆیان وای لێبكه‌ن بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پی ئێس جی نوێ بكاته‌وه.
هه‌مووانیش ده‌زانین كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئێستا سه‌رۆكه‌كه‌ی ناسر خلیفی قه‌ته‌رییه، ئه‌میش له میری قه‌ته‌ر و سه‌رۆكی فه‌ره‌نساوه زۆر نزیكه، بۆیه هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌و داوه‌ته‌دا باسكراوه ئیتر ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌رچۆنێك بێت، ئه‌وه رۆژانی داهاتوو ده‌رده‌كه‌وێت.