بەهۆی نواندنی هەڵوێستی نەشیاو لەنێو یاریگادا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە لایەن خولی سعودیەوە بە بڕی 8 هەزار دۆلار و راگرتنی بۆ یەک یاریی سزا درا.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاری یانەی نەسر بەرامبەر یانەی شەباب و لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵدا، جووڵەی سووکایەتی پێکردنی بەرامبەر جەماوەری یانەی شەباب نواند و بەهۆی ئەوەشەوە لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی سعودییەوە سزا دراوە.
کریستیانۆ بۆخۆی رایگەیاندووە، ئەو جووڵەیەی کردویەتی لە یاریگا ئەوروپییەکاندا ئاساییە و بە مانای سوکایەتیپێکردن نایەت.