نوێنەری زیندانیانی بادینان دەڵێت، سەرەڕای ئازادنەکردنی شێروان شێروانی و قارەمان شوکری و زیندانیانی دیکە، ئێستا سکاڵا و سزا دژی زیندانیانی پێشووی بادینان دەستپێکردۆتەوە.
ئەیھان سەعید، نوێنەری زیندانیانی بادینان لە راگەیەنراوێکدا کە ئاڕاستەی لایەنەکانی ھەرێم و نوێنەری وڵاتان و یۆنامی کردووە، ئاماژەی بەوەشکردوە، سکاڵا و سزا دژی زیندانیانی پێشووی بادینان دەستیپێکردووە و سکاڵای یاسایی نوێ دژی ئومێد بەرۆشکی، مەلا شڤان سەعید، ھاریوان عیسا، ئەیاز کەرەم و دکتۆر عامر مزوری کراوەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەگەڵ کردنەوەی دۆسێی نوێ بۆ زیندانییە ئازادکراوەکانی بادینان و ئازادنەکردنی شێروان شێروانی و قارەمان شوکری و زیندانیانی دیکە، ئەوانیش لەگەڵ سزادراوەکان و تیمی پارێزەران رێگای دادگای فیدراڵی و دادگای دیکەی دەرەوە دەگرنەبەر.