پەیامی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژینگەوە

09:48 - 2022-06-05
کوردستان
685 جار خوێندراوەتەوە

 ‏‎بەداخەوە لە ئێستادا گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی بە تەواوی هەستیپێدەکرێت و داهاتووی مرۆڤایەتی رووبەڕووی هەڕەشەیەکی مەترسیدار دەبێتەوە. هەربۆیە لە روانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر ژینگە، وڵات و داهاتووی نەوەکانمان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بەڵێنمان دا تاوەکو یادێکی تری یەکێتی یەک ملیۆن نەمام لە هەرێمی کوردستان بڕوێنین و بەشێک بین لە چارەسەر نەوەک تێکدان.

بەخۆشحاڵییەوە ئێستا کار لەسەر پڕۆژەکە دەکرێت و هەڵمەتەکە دەستیپێکردووە. ‏‎ئەمڕۆش بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژینگەوە و وەک ئەرکێکی مرۆیی، نەتەوەیی و نیشتمانی رایدەگەیەنین کە لە بارەگاکانی یەکێتی لە مەکتەبی سیاسی، مەکتەب و مەڵبەندەکان سیستمێکی نوێ جێبەجێدەکەین کە خۆی لە سوودوەرگرتن لە تیشکی خۆر و گۆڕینی بۆ وزەی کارەبا (سۆلار) دەبینێتەوە و بەچەند قۆناغێک پڕۆژەکە جێبەجێدەکرێت. بەم هەنگاوەش هاوکار و پشتیوانی حکومەت و رێکخراوە دڵسۆزەکان دەبین کە کار بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان و رووبەڕووبوونەوەی ئەگەرە نەخوازراوەکان دەکەن.

‏‎هەر شاد و سەرفرازبن

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

5ی حوزەیرانی 2022

##یەکێتی_سەوز_دەبێت #PUK_Goes_Green

بابەتە پەیوەندیدارەکان