شه‌وی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو په‌رده له‌سه‌ر پاڵه‌وانێتی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا (نەیشنس لیگ) بۆ خانمان دادرایه‌وه و خانمانی ئیسپانیا جامی پاڵه‌وانیان به‌رز كرده‌وه و بوون به پاڵه‌وانی ئه‌مساڵی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه.
دیاره ئاستی A یان خولی پله یه‌كی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه دیارترین و به‌هێزترین 16 هه‌ڵبژارده‌كانی خانمانی ئه‌وروپا تیایدا به‌شدار بوون، سه‌ره‌نجام (هۆڵه‌ندا-گروپی یه‌كه‌م، فه‌ره‌نسا-گروپی دووه‌م، ئه‌ڵمانیا-گروپی سێیه‌م، ئیسپانیا-گروپی چواره‌م) یه‌كه‌می هه‌رچوار گروپه‌كه بوون و بۆ دوو یاریی پێشكۆتایی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه سه‌ركه‌وتن.
سیستمی یارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كه یه‌كه‌می هه‌رچوار گروپه‌كه، دوو یاریی پێش كۆتایی ده‌كه‌ن، براوه‌كانیان بۆ یاریی كۆتایی سه‌رده‌كه‌ون و دۆڕاوه‌كانیش بۆ دیارییكردنی پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌می ئه‌م پاڵه‌وانێتییه له نێو خۆیاندا یاریی ده‌كه‌ن.
رۆژی 23/2/2024 هه‌ردوو یاریی پێش كۆتاییه‌كه‌ش كران و ئه‌نجامه‌كانیان به‌مشێوه‌یه بوو:
*ئیسپانیا 3× 0 هۆڵه‌ندا.
*فه‌ره‌نسا 2 ×1 ئه‌ڵمانیا.
به‌مه‌ش هه‌ردوو براوه‌كه بۆ یاریی كۆتایی و هه‌ردوو دۆڕاوه‌كه‌ش بۆ دیاریی كردنی پله‌ی سێیه‌م و چواره‌می له‌نێو خۆیاندا یارییان كرد.
ئه‌م دوو یارییه هه‌ردووكیان شه‌وی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو كران، له یاریی كۆتاییدا كچانی ئیسپانیا توانیان 2-0 له كچانی فه‌ره‌نسا ببنه‌وه و جامی پاڵه‌وانیان به‌رز كرده‌وه، یارییگا له شاری سیڤییای ئیسپانیا‌و له یاریگای كارتۆخا كرا، ئایتانا بۆنۆ ماتی و ئۆلگا كارمۆنا هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی ئیسپانیان له ده‌قیقه‌كانی 32 و 53 دا كرد كه هه‌ردووكیان دوو یاریزانی خانمانی یانه‌ی بارسیلۆنان.
له یاریی دیارییكردنی سێیه‌م و چواره‌میشدا خانمانی ئه‌ڵمانیا به‌هه‌مان ئه‌نجام له خانمانی هۆڵه‌ندایان برده‌وه‌و پله‌ی سێیه‌می ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌یان گرت، به‌مه‌ش هه‌رسێ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا بۆ خولی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی پاریس سه‌ركه‌وتن.