شەکری دەستکرد تووشی شەکرەمان دەکات؟

09:50 - 2024-03-03
دووتوێ
69 جار خوێندراوەتەوە
مادەی کیمیاوی وەک سکرالۆزو ئەسپارتامیان تێدایە کە تەندروستی تێکدەدەن

زۆرێک لەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە یان دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن لەجیاتی شەکری سپی حەبی شەکری دەستکرد بەکاردەهێنن و پێیان وایە یارمەتیدەرێکی باشیان دەبێت، بە پێی توێژینەوەکان و راسپاردەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەو جۆرە حەبانە تەنها بازرگانین و هیچ سوودیان بۆ دابەزاندنی کێش نییە، نەک هەر بۆ نەخۆشانی شەکرە، بەڵکو هۆکارە بۆ نەخۆشییەکە، بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی زانایانی فەرەنسی ئەو حەبانە دروستکەری خانەی شێرپەنجەیین لەناو جەستەدا، هەروەها بۆ نەخۆشی دڵیش زۆر خراپن، چونکە هەندێک مادەی کیمیاوی وەک سکرالۆزو ئەسپارتامیان تێدایە کە تەندروستی لەش تێکدەدەن، هەرچەندە ئەو مادانە تام و شیرینی دەبەخشن، بۆیە کۆمپانیاکانی دروستکردنی خواردنەوەکان لەناو کۆلاو ڤانتا و سپرایت و خواردنەوە گازییەکان لەجیاتی شەکر بەکاریاندەهێنن، سەلمێندراوە هیچ بەهایەکی خۆراکیان تێدا نییە، بۆیە ئامۆژگاریمان دەکەن بەهیچ شێوەیەک ئەو حەبانە یان ئەو خواردنەوانە بەکارنەهێنین کە بە مادەی کیمیاوی شیرینکراون.
سەرچاوە: گۆڤاری Gesundheit  

بابەتە پەیوەندیدارەکان