رۆژی 10ی حوزەیران هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت

03:41 - 2024-03-03
کوردستان
400 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/3/3 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمیى بۆ  هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان لە 10ی حوزەیرانی داهاتوو ئیمزا كرد.

له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا پاڵپشت به‌ بڕگه‌ى (دووه‌م) له‌ ماده‌ى (ده‌يه‌م) له‌ ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو، نێچيرڤان بارزانى بڕيارىداوه‌ به‌ دياريكردنى رۆژى 2024/6/10 به‌ واده‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ خولى شه‌شه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان. 

به‌پێى فه‌رمانه‌كه‌ هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به‌ كارى پێويست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م فه‌رمانه،‌ هه‌ر له‌ ڕۆژى ده‌رچوونيشییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

#هەڵبژاردن #هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان