رێنمایی تۆمارکردنی ھاوپەیمانێتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەندکرا

10:16 - 2024-03-04
کوردستان
140 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عیراق رێنمایی تۆمارکردنی ھاوپەیمانێتییەکانی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد.
بەپێی رێنماییەکان، ئەو حزب و لایەنانەی مۆڵەتی کارکردنیان ھەیە لە کۆمسیۆن دەتوانن لەنێوان 5 بۆ 14ی ئەم مانگە  ھاوپەیمانێتی تۆمار بکەن بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە 10 ی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.
ھەر بەپێی رێنماییەکان، لایەنەکان دەتوانن بەشێوەی راستەوخۆ یاخود لە رێگەی نووسینگەی دەستەی ھەڵبژاردنەکانەوە لە ھەرێم داواکاری بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانێتی پێشکەش بکەن بەڵام نابێت ھاپەیمانێتییەکە بەناوی ھیچ یەکێک لە حزبە پێکھێنەرەکانییەوە ناوبنرێت.
ھەروەھا لە رێنماییەکاندا جەختکراوەتەوە ھیچ حزبێک بۆی نییە لە بازنەیەکی ھەڵبژاردندا بەشداری لە زیاتر لە ھاوپەیمانێتییەکی سیاسی بکات، دروشم و ناوی ھاوپەیمانێتییەکانیش نابێت پێچەوانەی سیستەم و ئادابی گشتی بێت و گوزارشت لە رق و توندوتیژی بکات، یان وێنەی کەسایەتی ئاینی و سەربازی بەکاربھێنێت.

#هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان