دیانا ئه‌حمه‌د
ئالان دیلۆن، ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی، له 8ی تشرینی دووه‌می 1935 له پاریس له‌دایكبووه، ناوی راسته‌قینه‌ی ئالان فابیان مۆریس مارسێل دیلۆنه، له ساڵی 1964 له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی (ناتالی دیلۆن) زەماوەندی كردووه و له ساڵی 1969 جیابوونه‌ته‌وه و یه‌ك منداڵیان هەیه، دواتر له ساڵی 1987 له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مریكی (رۆزالی ڤان بریمن) زه‌ماوه‌ندی كردووه، و له ساڵی 2011 جیابوونه‌وه هه‌روه‌ها دوو منداڵیشيان هه‌یه.
دیلۆن، به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی دایك و باوكی له ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا، منداڵییه‌كی ئاڵۆزی به‌سه‌ر بردووە، ئه‌و په‌روه‌رده سەقەتەی كه دیلۆن له منداڵی‌دا هەیبوو، سێبه‌رێكی خسته سه‌ر رێبازه ئه‌كادیمییه‌كه‌ی، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌هۆی یاخیبوونی به‌رده‌وام، كه به هۆی گواستنه‌وه‌ی له قوتابخانه‌یه‌كه‌وه بۆ قوتابخانه‌یه‌كی دیكه، خۆی باسی ئه‌م دۆخه ده‌كات و ده‌ڵێت: “من به بچووكی زۆر دڕنده بووم”.
دواتر ئالان له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا چو‌وە ریزی سوپاوە، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له به‌شداریكردن له جه‌نگ له ساڵی 1954 وه‌كو په‌ڕه‌شووتەوانی سه‌ربازی له سوپای فه‌ره‌نسا كاری ده‌كرد، دیلۆن هه‌وڵیدا كاری ئاسانتر بكات پێش ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی جیهانی بیناسن له ساڵی 1957 یه‌كه‌م فیلمی خۆی به‌رهه‌مهێنا به ناوی “Send a Woman When the Devil Fails” و پاشان “رۆكۆ و براكانی” له 1960، دیلۆن هێنری ویلسۆنی ئه‌مریكی ناسی و سه‌ركه‌وتوانه له تاقیكردنه‌وه‌ی نواندن ده‌رچوو، به‌ڵام نه‌چووه هۆڵیوود، به‌ڵكو پێی باشتر بوو له فه‌ره‌نسا بمێنێته‌وه، له‌وێ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا له فیلمی “Purple Noon” له‌هه‌مان ساڵ، رۆڵێكی ده‌روونی ئاڵۆزی نمایشكرد، هه‌روه‌ها رۆڵی تاوانكاری وه‌ك «چه‌ند ده‌توانن سه‌ربكه‌ون؟» ساڵی 1963، ناوبانگێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا به فیلمی “The Samurai” له ساڵی 1967. هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا له فیلمی “Borsalino” له ساڵی 1970. هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتوو بوو له فیلمه سه‌رچڵییە‌كانی وه‌ك فیلمی Black Tulip له ساڵی 1964 و فیلمی Zorro له ساڵی 1975، ئالان دیلۆن له‌پای سه‌ركه‌وتنی فیلمه‌كانی چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانی بەدەستهێناوە.
سه‌رچاوه:mqalla