کۆمسیۆن: ھەڵبژاردنی کوردستان بەپێی تۆماری دەنگدەرانی عیراق دەبێت

11:47 - 2024-03-04
کوردستان
475 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق دەڵێت لە 12ی ئەم مانگەوە دەستدەکرێت بە تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بانگەشەی ھەڵبژاردنیش مانگێک دەخایەنێت.
ھێمان تەحسین، بەڕێوەبەری فەرمانگەی رێکخراو و لایەنە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمان دەستی پێکردووە، ھەڵبژاردنیش بەپێی تۆماری دەنگدەرانی عیراق دەبێت.
وتیشی، لە 12ی ئازارەوە دەستدەکرێت بە تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکان، بانگەشەی ھەڵبژاردنیش ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە شێوازی جیاکردنەوەی دەنگەکان، ھێمان تەحسین ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، جیاکردنەوەی دەنگەکانی ھەڵبژاردن ھاوشێوەی عیراق دەبێت، ھەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەدا دابەش دەکرێت و بازنەکانیش بەپێی ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاکان دیاری دەکرێن.
راشیگەیاند، 600 ھەزار کارتی دەنگدانیان رەوانەی بنکەکانی دەنگدان لە شارەکانی ھەرێم کردوەتەوە.

#هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان