کاروان محەمەد و یاسین ئەحمەد
کۆتایی ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوو، رژێمی بەعسی عیراق سەرجەم گوندەکانی دۆڵی بازیانی خاپوور کرد و دانیشتوانەکانیانی دەربەدەرکرد، جگە لە پێنج ئۆردوگای زۆرەملێی دانیشتوان، هیچ ئاوەدانییەك لە ناوچەکەدا نەما، ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی کوردستانی بۆ ئەو کۆمەڵگە زۆرەملێیانە راگواست و لەوێدا ژیانێکی کولەمەرگی دەژیان، بۆ دەرفەتێك دەگەڕان خۆیان لەو ژیانە رزگار بکەن، هەربۆیە لە یەکەم دەرفەتدا لە دامودەزگا سەرکوتکەرەکان راپەڕین و سەرجەم دۆڵی بازیانیان ئازادکرد. رۆژی 6/3/1991 دانیشتوانی بازیان راپه‌ڕین، دووه‌م ناوچە بوو له کوردستاندا که راپه‌ڕین تیایدا هه‌ڵایسا و بووه هۆکارێك بۆ کڵپه‌سه‌ندنی زیاتری راپه‌ڕین و ده‌ستپێکردنیشی له شاری سلێمانی.
دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی 5/3/1991دا شاری رانیه رزگارکرا، جه‌ماوه‌ری سه‌رجه‌م شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان جموجۆڵێکی زۆریان تێکه‌وت، بازیان خرۆشا و ده‌سته ده‌سته خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قام و کۆڵانه‌کان کۆده‌بوونه‌وه، چه‌ند که‌سێك له بازیانه‌وه ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و رانیه بڕۆن، به‌ڵام رێگه‌یان نابێت و ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له بازیان هه‌واڵ بڵاوده‌که‌نه‌وه که له دوکانه‌وه هه‌تا رانیه ئازادکراوه، له‌مه‌وه جموجۆڵ په‌یدا ده‌بێت، هه‌ندێك له به‌رپرسه‌کانی به‌عس له ناحیه و مونه‌زه‌مه خۆیان راده‌ستی موسته‌شاره‌کان ده‌که‌ن و ژماره‌یه‌کیشیان به‌ره‌و که‌رکوك هەڵدێن.
گه‌ڕه‌کی جوامێریان
راپه‌ڕین له سەعات (7 بۆ 7:30)ی سەرلە‌به‌یانیدا ده‌ستیپێکرد، تیایدا سه‌رجه‌م داموده‌زگاکانی حکومه‌ت و ئه‌من و حزبی به‌عس و سوپا لە دۆڵی بازیاندا که‌وتنه ژێر ده‌ستی جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیو و زیاتر له 15 که‌سیان لێ کوژرا و حه‌وت هاووڵاتیش شه‌هید بوون، سه‌ره‌تای راپه‌ڕین له ئۆردوگای بازیانی ژمارە یه‌ك ده‌ستیپێکرد، دانیشتوانی ئه‌م ئۆردوگایه خه‌ڵکی قاره‌مان و راگوێزراوی قه‌ڵادزێ بوون، ئۆردوگاکه که‌وتبووه خوار گوندی کڵاشکه‌ران و سه‌روو شارۆچکه‌ی ته‌یناڵەوە، ساڵی 1989 دروستکرابوو، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 6/3/1991 حاجی حه‌مه‌ئه‌مین مه‌رگه‌یی که له ناحیه‌ی بازیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م ئۆردوگایه به ئۆتۆمبێله‌که‌ی به‌ناو کۆڵانه‌کاندا ده‌گه‌ڕێت و هاوار ده‌کات و ده‌نگوباسی راکردنی به‌ڕێوه‌به‌ری ئەوکاتی ناحیه‌ی بازیان و پیاوانی به‌عس له ناحیه‌ی بازیان به ناوچه‌که راده‌گه‌یه‌نێت و داوا له خه‌ڵك ده‌کات بێنه ده‌ره‌وه و راپه‌ڕن، له‌مه‌وه ئاگری راپه‌ڕین له‌م ناوچه‌یه هه‌ڵگیرسا و خه‌ڵکی به جۆش و خرۆشەوە له ماڵه‌کانیان هاتنه ده‌ره‌وه، له گه‌ڕه‌کی جوامێریان یه‌که‌م ته‌قه کرا و بووە چه‌خماخه‌ی راپه‌ڕین، خه‌ڵکه‌که هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر ماڵی مسته‌شارێك، پاشان به‌ره‌و بنکەی پۆلیسی ژمارە یه‌ك به‌ڕێکه‌وتن، ئه‌و که‌سانه‌ی ناو ئۆردوگاکه که له خزمه‌تی سه‌ربازی هه‌ڵاتبوون، واتە (فیرار) بوون له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی داخ له دڵ له دژی سیاسەتەکانی به‌عس لەگەڵ خه‌ڵکی ناوچه‌که به گشتی خۆیان چه‌کدار کردبوو و رۆڵیان هه‌بوو، هه‌روه‌ها ژنان هاوشانی پیاوان به‌شدارییه‌کی باشیان هه‌بوو، پاش ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیو ده‌گه‌نه بنکەی پۆلیس و دوای روبه‌ڕوبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌عسییه‌کاندا ده‌ست به‌سه‌ر بنکەکەدا ده‌گیرێت و ئاگری تێبه‌رده‌درێت.
راپه‌ڕین له ته‌یناڵ
پاش ئازادکردنی ئۆردوگای بازیانی یه‌ك، جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و ته‌یناڵ به‌ڕێکه‌وتن، هێرشیان کرده سه‌ر (مونه‌زه‌مه)ی به‌عس له ته‌یناڵ و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌عسییه‌کانی ناو مونه‌زه‌مه‌که‌وه به بیکه‌یسی ته‌قه له جه‌ماوه‌ر دەکرا، ماوه‌یه‌کی باش توانییان به‌رگری له خۆیان بکه‌ن و جه‌ماوه‌ر رابگرن، به‌ڵام له کۆتاییدا چه‌ند که‌سێك به چه‌کی (ئاڕبیجی) له بیناکه‌یان دا و بیناکه‌یان گرت و سه‌رجه‌میان خۆیان به‌ده‌سته‌وه دا، له‌و کاته‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری مونه‌زه‌مه‌که کەسێک بوو بەناوی ره‌فیق ره‌سوڵ. لێره یه‌که‌م شه‌هیدی راپه‌ڕینی بازیان که (ره‌ئوف حاجی ئیسماعیل) بوو بریندار ده‌بێت و رۆژی دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه شه‌هید بوو.
دوای ئۆردوگای بازیانی یه‌ك و ته‌یناڵ، له‌ناو شارۆچکه‌ی بازیانیش جموجۆڵ ده‌ستیپێکرد و جه‌ماوه‌ر خۆیان ئاماده‌کرد بۆ هێرشبردنه سه‌ر باره‌گاکانی حکومه‌ت و به‌عس و له ده‌وری ئه‌و باره‌گایانه کۆبوونه‌وه، کت‌وپڕ له هه‌موو لایه‌که‌وه هێرشکرایه سه‌ر بنکه‌ی پۆلیس و ئیستخبارات، پاش شه‌ڕێکی که‌م ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ته‌واوی شارۆچکه‌ی بازیاندا، چه‌ندین که‌سیش له به‌عسییه‌کان لەناوچوون.
شانه چه‌کداره‌کان
دواتر چه‌خماخه‌ی راپه‌رین له ئۆردوگاکانی باینجان و بازیانی دوو و گۆپاڵه‌ش ده‌ستیپێکرد، هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژه جه‌ماوه‌ر و شانه چه‌کداره‌کان توانییان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بنکه‌ی پۆلیس و (مونه‌زه‌مه)ی حزبی به‌عسدا و بۆ به‌یانی رۆژی دوایی ئامریه‌ی سه‌ربازی له ده‌ربه‌ندی بازیان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا. پاشان به بیستنی ته‌قه له بازیانی یه‌ك، شانه چه‌کداره‌کانی (512) خۆیان چه‌کدار ده‌که‌ن، دواتر بێ ته‌قه ده‌ستده‌گرن به‌سه‌ر هه‌ردوو باره‌گاکه‌ی حکومه‌تی به‌عس له ئه‌ڵایی که چۆڵ کرابوون و پێشتر سه‌رجه‌م به‌رپرسه به‌عسییه‌کان رایانکردبوو.
دواتر جه‌ماوه‌ر و شانه چه‌کداره‌کانی بروسك به‌ره‌و خاڵی پشکنینی بازگه‌ی تاسڵوجه رۆیشتن، بازگه‌که چۆڵکرابوو، ته‌نها (ره‌بیه)کانی سه‌ر شاخی تاسڵوجه به‌رگرییان کرد و جه‌ماوه‌ر هێرشیان کرده سه‌ریان و توانییان راویان بنێن و ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرن و رێگه‌ی نێوان (سلێمانی – که‌رکوك) کۆنتڕۆڵ بکه‌ن. پاش ئازادکردنی دۆڵی بازیان، سوپای عیراق له ده‌ربه‌ندی بازیانه‌وه به چه‌ندین تانک و کۆپته‌ر هێرشی کرد و توانی تا نزیك ته‌یناڵ پێشڕه‌وی بکات، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری بازیان به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه و هێرشه‌که‌یان تێكشکاند.
ده‌نگی گه‌لی کوردستان بڵاوی کردەوە
به‌م شێوه‌یه هه‌ر له تاسڵوجه‌وه تا ده‌ربه‌ندی بازیان له رۆژی 6/3/1991دا له‌ژێر ده‌ستی حکومه‌تی به‌عسی عیراق ئازاد کرا، هه‌واڵی ئازادکردنی بازیان به زوویی گه‌یه‌نرایه ره‌تڵی نوێی سورداشی ی.ن.ك و هه‌ر ئەو ئێوارەیە له ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی کوردستانەوە خوێندرایه‌وه، گرتنی ئه‌م هێڵه‌ی رێگه‌ی (سلێمانی – که‌رکوك) ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره بوو، گرنگییه‌کی ستراتیژی زۆری هه‌بوو بۆ دابڕینی پارێزگای سلێمانی له هێزه‌کانی دیکەی بەعس. ئه‌م راپه‌ڕینه شکۆداره به خوێنی ئه‌م حه‌وت شه‌هیده قاره‌مانه نه‌خشێندرا (ره‌ئوف حاجی ئیسماعیل، عوسمان کانی توویی، عومه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین، لوقمان حاجی فه‌تاح، مه‌دحه‌ت قه‌ره‌داغی، ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا، سه‌ردار ئه‌حمه‌د)، هه‌روه‌ها منداڵێك به ناوی (به‌کر عه‌زیز) له‌و رۆژه‌دا شه‌هید بوو، هه‌ر له‌و رۆژه‌دا ژنێك به ناوی (حه‌لاوه محه‌مه‌د زێن) خه‌ڵکی گوندی هه‌یاسی که نیشته‌جێی ته‌یناڵ بوو به بۆردومانی فڕۆکه شه‌هید بوو.
سەرچاوە:
بۆ نووسینی ئەم بابەتە سوود لە کتێبی بازیان، مێژوو و گەشەسەندنی، وەرگیراوە.