رۆژی شەممە 2024/3/9 لە مەڵبەندی سلێمانی، لە چوارچێوەی ژمارەیەک چالاکیدا بەبۆنەی 8ی مارسەوە، زیاد جەبار، لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە ژنانی تێکۆشەردا پەردەیان لەسەر پەیکەری خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لادا کە لە لایەن کۆمیتەی شەشی رێکخستنی شێخ محێدین-ەوە پێشکەش بە هۆڵی (دادە هێرۆ) لە ناو مەڵبەند کرا و لەوبارەیەوە لێپرسراوی مەڵبەند رایگەیاند، "دادە هێرۆ دەوری گرنگ و کاریگەری لە شۆڕشی شاخ و شار هەبووە، خەمخۆر و داکۆکیکاری بەردەوامی مافەکانی ژنان بووە، بەژنە پۆڵاینەکە ناسراوە، مێژووی درەوشاوەی کارکردن و خزمەتەکانی بۆ ژنان و نەتەوەکەمان تاکۆتایی لە یادەوەریماندا بەبەرزی دەمێنێتەوە.