دوابەدوای سەردانی وەفدێکی پارێزگای کرماشان بۆ پارێزگای هەڵەبجە، رێکەوتننامەیەکی فرەلایەن لەنێوان ئەو دوو پارێزگایەدا ئیمزا کرا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئازاد تۆفێق پارێزگای هەڵەبجە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: هەردوولا لەسەر کردنەوەی بازاڕەکەی خاڵی سنووری سازان هاوڕابوون و بڕیاردرا، کردنەوەی ئەو بازاڕە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هەروەها وتیشی رێکەوتننامەیەکی فرەڕەهەندیان لەبواری کشتوکاڵ و وەبەرهێنان و وەبەرهێنانی شارەوانیدا ئیمزا کردووە و لیژنەیەکیش بۆ راپەڕاندنی کارەکان بە سەرپەرشتی قائیمقامی هەڵەبجە پێکهێنراوە.