ئه‌یاز محه‌مه‌د سه‌لیم هه‌ركی
شه‌هید فه‌تاح مه‌حمود حاجی فه‌تاح ناسراو به فه‌تاح گۆلی، له دایكبووی ساڵی 1954ی گوندی (كاشانێ)ی سه‌ر به قه‌زای باتیفان له پارێزگای دهۆك، له ئامێزی خێزانێكی كوردپه‌روه‌ری هۆزی گۆلی له‌دایك بووه، هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوێتیه‌وه به‌شداریی له كاروانی تێكۆشاندا كردووه و له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووش‌دا بۆته پێشمه‌رگه له ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، ساڵی 1987 سه‌نگه‌ری خه‌باتی گواستۆته‌وه بۆ ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
شه‌هید فه‌تاح شانبه‌شانی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی له ده‌ڤه‌ری زاخۆ به‌شداریی راپه‌ڕینی ساڵی 1991ی كردووه و رۆڵی ئازایانه‌ی گێڕاوه له ئازادكردنی ئه‌و سنووره‌دا.
له كۆڕه‌دا ئاواره‌ی باكوری كوردستان بووه، به‌ڵام له ژیانی ئاواره‌یی و له‌ناو كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كانیش له باكوری كوردستان درێژه‌ی داوه به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رێكخستن و پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ زێدی خۆی له سنووری بادینان درێژه به خه‌باتی كوردایه‌تی داوه له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیدا و له سنووری كۆمیته‌ی رێكخستنی باتیفان بۆته پێشمه‌رگه، كه‌سێكی چالاك و چاونه‌ترس بووه و دڵسۆزبووه له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیدا.
به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه له ساڵی 1994دا له خه‌باتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی داده‌بڕێت و وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی سه‌رقاڵی ژیان و كاسبی خۆی ده‌بێت له بادینان تا ساڵی 2003، دواتر په‌یوه‌ندی ده‌كاته‌وه به ریزه‌كانی یه‌كێتییه‌وه و درێژه به خه‌بات ده‌دات، پاشان به پله‌ی نه‌قیب خانه‌نشین ده‌كرێت.
ساڵی 2014 دوای داگیركردنی شاری موسڵ و به‌شێك له خاكی كوردستان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، وه‌ك خۆبه‌خشێك شانبه‌شانی كادیر و پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شداریی شه‌ڕه‌كانی به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كردووه و له سه‌نگه‌ری پاراستنی خاكی كوردستان له سنووری بادینان رۆڵێكی گه‌وره‌ی گێڕاوه.
به‌داخه‌وه، رۆژی 28/ 8 / 2014 به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه بۆ سه‌ر سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی له میحوه‌ری دیجله له گوندی (بارزانكێ)، شه‌هید ده‌بێت و ده‌گاته كاروانی شه‌هیدان.