لەسەر داوای پەرلەمانتارێكی یەكێتی، ملیارێك دینار بۆ هەڵەبجە دەنێردرێت

10:36 - 2024-03-12
کوردستان
305 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر داوای ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بڕی یەك ملیار دینار بۆ هەڵەبجە بنێرێت.
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر پشكی پارێزگای هەڵەبجە، بە وێبسایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIAی راگەیاندووە: «لەسەر داوای بەندە و بە پشتیوانی د.خالید شوانی وەزیری دادی عیراق، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بڕی یەك ملیار دینار بۆ پارێزگای هەڵەبجە بنێرێت».
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دەڵێت: «ئەو داواكارییەمان لەچوارچێوەی خزمەتكردنی هەڵەبجەییەكاندا دێت، بەتایبەت كە لە ساڵیادی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە نزیكدەبینەوە و ئەو پارەیەش بۆ پڕۆژەیەك لە پارێزگای هەڵەبجە تەرخانكراوە».

PUKMEDIA

#هەڵەبجە

بابەتە پەیوەندیدارەکان