بەهجەت ئەحمەد *
وه‌ك ئاشكرایه حكومه‌تى هه‌رێم ماوه‌ى ساڵێكه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران پلانێكى داڕشتووه كه له رێگه‌ى ژماره‌یه‌ك بانكى ئه‌هلییه‌وه مووچه دابه‌ش بكات، تا بتوانێت ئیمكانیه‌تى دارایی ئه‌و بانكانه هاوبه‌شی پێبكات له دابه‌شكردنى مووچه‌كه‌دا، له به‌رامبه‌ردا بڕێك پاره له مووچه‌كه ببڕێت وه‌ك رسومات و عموله‌ى بانكه‌كان، به‌ڵام كێشه‌ى ئابوورى هه‌رێم ته‌نها مووچه نییه به‌ڵكو گرفته گه‌وره‌كه له به‌شی دووه‌مى بودجه‌دایە كه ئه‌ویش بودجه‌ى وه‌به‌رهێنانه كه حكومه‌تى هه‌رێم ته‌واو فه‌رامۆشی كردوه و ته‌واو پڕۆژه‌كانى حكومه‌ت به‌هۆیه‌وه له‌كاركه‌وتوون و كۆى كۆمپانیاكانى كه‌رتى تایبه‌تى تووشى كێشه‌ى دارایی كردووه، له‌م جیاوازیانه سوود و زیانى هه‌ردوو پڕۆژه‌كه روون ده‌كه‌ینه‌وه:
1- بانكه فیدراڵییه‌كان جگه له دابه‌شكردنى مووچه 17 جۆر قه‌رز ده‌ده‌ن به هاووڵاتیان ئه‌گه‌ر لقیان له هه‌رێم بكرێته‌وه، واته نه‌ك فه‌رمانبه‌ر بەڵکو هاووڵاتیش سوودمه‌ند ده‌بێت و ده‌توانێت تا بڕى 100 ملیۆن دینار پاره به قه‌رز وه‌ربگرێت، واته ته‌واوى سێكته‌ره ئابوورییه‌كانى هه‌رێم ده‌توانێت سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرێت.
2- له كاتى مایه‌پووچ بوونى ئه‌و بانكه ئه‌هلیانه‌ى دانراون بۆ پڕۆژه‌ى هه‌ژمارى من، سه‌رجه‌م مافه داراییه‌كانى مووچه‌خۆر تووشی زیان ده‌بێت و ئه‌گه‌رى فه‌وتانى ده‌بێت، به‌ڵام بانكه فیدراڵییه‌كان له مایه‌پووچ بوون پارێزراون.
3- بانكه ئه‌هلییه‌كان برێك پاره وه‌ك عموله له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ر ده‌بڕن و هیچ قارزێكیش ناده‌ن به فه‌رمانبه‌ر و له ئێستادا ئه‌و ئۆفه‌ره‌یان نییه.
4- پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان و كۆمپانیاكان ده‌توانن قه‌رز له بانكه فیدراڵیه‌كان بكه‌ن له‌كاتى كردنه‌وه‌ى لقیان له كوردستان، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى به‌هێزكردنه‌وه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت.
5- متمانه‌ى بانكه فیدراڵییه‌كان هه‌میشه به‌هێزتره له سه‌رجه‌م بانكه ئه‌هلییه‌كانى عیراق
* راوێژكارى مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیارى (ى. ن.ك)