چوار ملیۆن و نیو دەدرێتە ئاوارەکانی شەنگال

06:59 - 2024-03-15
عیراق
144 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کۆچ و کۆچەرانی عیراق بڕە پارەیەک دەبەخشێتە ئەو ئاوارانەی دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، وەزارەتی کۆچ و کۆچەرانی عیراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد: بۆ هەر خێزانێکی شەنگال، کە لە کەمپەکانەوە دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان، بڕی 4 ملیۆن و نیویان پێ دەبەخشرێت.
هەروەها باسی لەوەشکردووە، ئامانجیان گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکانی ناوخۆ و داخستنی کەمپەکانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان